چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش کونفرانسی یه‌کگرتنی یارسانه‌کان له سوید سه‌رکه‌وتوانه به‌رێوه چوو که له سه‌ر ئه‌نجام هه‌ردو رێکخراوه‌ی یاری کورد وه بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی یارسانه‌کان یه‌کیان گرته‌وه. شایانی ئاماژه پێکردنه بێجگه له کوردانی یارسان ژماره‌یه‌کی تر له مێوانان و نوێنه‌رانی پارت و رێکخراوه‌کانی تری کوردستانی تێدا به‌شداریان کرد.
شاهروخ خوسره‌وی رۆژنامه‌وان و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی که‌ڵهوری نه‌ورۆز TV که هه‌ر وه‌ها یه‌کێک له به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌که بوو له هه‌ڤپه‌ێڤینیکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و کونفرانسه که بێجگه له که‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان و فه‌ره‌تر له 250 که‌س تێدا ئاماده بونه به سرودی ئه‌ی ره‌قیب به سازی تهمیوره(ته‌نبور) و راوه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستیپێکردبوو که له رۆژی یه‌کم باسی پرسه سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگای یارسان تاوتوێکراوه و باسی له‌سه‌ر کراوه وه له رۆژی دوه‌م هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی کۆنگره که و به شوێندا باسی به‌رنامه و ئه‌ساس نامه کراوه و له ئه‌نجامی کۆنگره‌که هه‌ردو یه‌کیان گرتون. خوسره‌وی ده‌ڵێت 40% به‌شدار بوان له ژنان پێک هاتبوو، وه له بریاره‌کانی کۆنفرانسه‌که پێ داگری له سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوه له کوردستانێکی ئازادا که یارسانهکانێش بگه‌ن به مافه‌کانیان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:15خوله‌كه