شاهۆ کرماشانی ڕۆژنامه‌نووسی کورد له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کاوه کرماشانی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ که نزیکه‌ی دوو مانگه له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له شـاری کرماشـان ده‌سـتگیرکرا، خانه‌واده‌که‌ی ئاگادارکردۆته‌وه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێم فشـاریان بۆ هێناوه تا دان به‌وه‌دا بنێت سیخوڕی له‌سه‌ر ڕژێمی ئیسلامی کردووه.
شاهۆ کرماشانی ده‌شڵێت ئێمه نازانین چ شیکردنه‌وه‌یه‌کیان بو تاوانه‌کان هه‌یه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له دیدێکی ئاسایشانه‌وه ده‌ڕواننه کێشه‌کان جا کاتێـک چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ، سیڤیل و ڕامیاری ده‌گرن ئه‌و تاوانه ده‌خه‌نه پاڵیان گوایه له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات مه‌ترسیان هه‌یه. شاهۆ کرماشانی له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت نابێت کێشه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بکرێنه قوربانی بۆ سه‌وداکانی بازرگانی و ده‌شڵێت له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ داوا ده‌که‌ین لایه‌نی که‌م له‌سه‌ر هه‌ر مێزێـکی وتوویژکردندا باری مافه‌کانی مروڤ له‌به‌ر چاو بگرن و نه‌بنه قوربانی سه‌ودا بازرگانیه‌کان. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێم هێشـتا به پارێزه‌ره‌که‌یان رێگایان نه‌داوه چاوی به په‌روه‌نده‌که‌ی کاوه بکه‌وێت. کاوه گوایه مانگێـکی تری پێ دراوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌که‌ی له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندندا دوواون. شاهۆ کرماشانی ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو چالاکانی کورد فشار هه‌ر وا به‌رده‌وامه و وا پێ ده‌چێت که‌یسی کاوه‌ش که‌م ره‌نگ ده‌بیته‌وه، ده‌شڵێت ئومێده‌وارم گشت رێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مروڤ بو ئه‌و کاره بێ ده‌نگی هه‌ڵ نه‌بژێرن.
ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:33 خوله‌كه.