بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌دا له مالیزیاوه ده‌ستیان به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی کردووه. شاهۆ کرماشانی ڕۆژنامه‌نووس له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ده‌بوایه بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز دوو ساڵ له‌مه‌و پێش ده‌ستی به‌م کار بکردایه و له‌به‌ر لاوازی به‌رنامه‌کانی نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر لایه‌نگرانی خۆیانیش کاریگه‌ریان نا‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:08خوله‌كه.