گه‌لی کورد و پارت و رێکخراوه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵێنیان داوه به‌رامبه‌ر به کرداره‌کانی رژێم بێ ده‌نگ ڕانه‌وستن و به‌م بۆنه‌یه‌وه له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا داوای مانگرتنی گشتی کراوه. له ڕێـپـێـوانه‌کانی 25 ی بهمه‌ن یه‌کێک له‌و دوو کوژراوانه‌ی که به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمدا کوژراوه سانع ژاله خوێندکاری کوردی به‌شی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی تاران بووه، که رژێم ناسنامه‌ی دزیوه و به یه‌کێک له په‌ێـڕه‌وانی خۆیان ناساندووه.
شه‌هاب شه‌یخی رۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت حکومه‌تی ئێران شێوه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کورددا شێوه‌یه‌کی هه‌میشه جیاواز بووه و هه‌میشه تاوانه‌کانی سه‌نگینتر بووه و ئه‌و سزایانه‌ی داویه‌تی زۆر سه‌نگین و قورس‌تر و دڕندانه‌تر بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا له ناو ئێران، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینن سانع که کورد بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌یانویست بڵێن به‌سیجی و جاشه و دواییش وتیان سیخوڕیشمان بووه، دوای ئه‌وه‌ش ته‌رمه‌که‌شیان دزی و بگره به خاکسپاردنه‌که‌شیان دزی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:53خوله‌که.