عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ، له هێزی پۆلیسی پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت بوون و مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ناوچه جێناکۆکه‌کان و له پارێزگای که‌رکوکدا که کێشه‌ی زۆر هه‌یه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراقدا له‌سه‌ر ئه‌م پارێزگایه، هه‌نگاوێکی باشه بۆ چاودێری کردنی بارودۆخی ئاسایشی له ناو که‌رکوکدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا له کۆتایی ساڵی 2011 و باری ناوچه جێناکۆکه‌کان ، عه‌مید سه‌رحه‌د ده‌ڵێت ئه‌و باره ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێکه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ده‌ستوری عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که.