ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار موحه‌مه‌د ، به‌رپرسی به‌شی تورکیا له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت ڕاسته ئه‌وروپا پێشوازییان کردوه له هه‌نگاوی ئانکه‌ره بۆ هه‌موارکردنی ده‌ستوره‌که‌ی، وه وه‌ک هه‌نگاوێک لێی ده‌ڕوانرێت به‌ره‌و دیموکراسی زیاتر ، به‌ڵام هێشتا تورکیا هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێنه‌کردوه که پێویستن بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار ده‌شڵێت هه‌موارکردنی ده‌ستور له‌لایه‌ن تورکیاوه نه‌بۆته مایه‌ی گۆڕانێکی به‌رچاو له هه‌ڵوێستی هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپادا که دژی ئه‌وه‌ن تورکیا ببێته ئه‌ندام له یه‌کێتیه‌که‌یاندا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 6:03 خوله‌که.