ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار محه‌مه‌د، جێگری سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌و بڕوایه‌دایه که په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل ناگاته ڕاده‌ی کۆتایی پێهینان به‌هۆی ڕوداوه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه چونکه ناکرێت ئه‌وه فه‌رامۆش بکرێت که تورکیا به‌شوێن ڕۆڵی زیاتره‌وه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار محه‌مه‌د باسیش له‌وه ده‌کات که هه‌ڵوێستی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کاریگه‌ری ناوخۆییشی هه‌یه له ناو وڵاته‌که‌دا به هه‌مان شێوه‌ش کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 9:00 خوله‌که.