ڕۆژی شه‌ممه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له ڕیفراندۆمه‌که‌ی سوداندا ته‌واو بوو وه ده‌ستکرا به ئامارکردنی ده‌نگه‌کان.
سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ، وه‌ک چاو‌دێر به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌که‌وه له سودان بووه و ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت به گشتی ته‌واوی پڕۆسه‌که به‌بێ کێشه‌یه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به‌ڕێوه چووه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌بدولکه‌ریم ده‌شڵێت ڕاپۆرتی تایبه‌تی چاودێرییه‌کانی خۆیان داوه به کۆمکاری عه‌ره‌ب و هه‌روه‌هاش وێنه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ده‌نه هه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌میش په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌نگدان له‌م ڕیفراندۆمه‌ی سوداندا بۆ ئه‌وه بووه تا بزانرێت دانیشتوانی باشوری سودان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ باکوری وڵاته‌که‌دا بمێننه‌وه یان جیابونه‌وه‌یان ده‌وێت و ببنه خاوه‌نی وڵاتی خۆیان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:43 خوله‌که.