ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بنه‌که‌کانی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری سڕبیا کرانه‌وه له کاتێکدا هاووڵاتیان ده‌نگی خۆیان دا بۆ سه‌رۆک، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی.
ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆی هه‌یه کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر فشاره‌کانی وڵاته‌که بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ل کۆسۆڤۆی دراوسێی. سڕبیا دانی به سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆدا نه‌ناوه.
دوو پاڵێوراوی سه‌ره‌کی سه‌رۆکایه‌تیش بۆریس ترادیچ ی سه‌ربه پارتی دیموکراتی یه‌کێتی ئه‌وروپا و تۆمیسلاڤ نیکۆلیچ پارتی پێشه‌وه‌چوونی نیشتیمان‌په‌ره‌وه‌ری سڕبیایه.