گومانباری تاوانه‌کانی شه‌ڕ ڕاتکۆ میلادچ له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا برابوو بۆ سه‌ردانی گۆڕی کچه‌که‌ی له‌م ده‌مه‌ی چاوه‌ڕوانی داواکاری پێداچوونه‌وه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و لاهای بۆ دادگایی‌کردنی به تۆمه‌تی جینۆساید نه گوێزرێته‌وه.
پاسه‌وانان میلادچیان به‌ره‌و گۆڕستانی بلیگراد گواسته‌وه که گۆڕی کچه‌که‌ی تێدایه که له ساڵی 1994دا خۆی کوشتبوو.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ده‌سته‌یه‌کی که له سێ دادپرس پێکهاتوون بڕیار له‌سه‌ر داوای پێداچوونه‌وه‌که‌ی بده‌ن،
کاربه‌ده‌ستێکی دادوه‌ری به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند به دڵنیاییه‌وه داواکاری پێداچوونه‌وه‌که ڕتده‌کرێته‌وه و میلادچ به‌ره‌و دادگای تاوانه‌کانی شه‌ڕ له هۆله‌ندا ڕه‌وانه ده‌کرێت.
ئه‌و دادگایه میلادچی به کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی 8 هه‌زار کوڕ و پیاوی موسوڵمان له ساڵی 1995 دا له سربرینیچا تاوانبار کردووه.
هه‌روه‌ها به تاوانه‌کانی شه‌ڕ تاوانبار کراوه که په‌یوه‌ندی هه‌یه به 3 ساڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رایڤۆ ی پایته‌ختی بۆسنیاوه له میانه‌ی ساڵه‌کانی 1992-1995 ی شه‌ڕی بۆسنیاوه .