ده‌سه‌ڵاتدارانی سـڕبیا ده‌ڵێن ئه‌وان گۆران هادزیچیان ده‌سـتگیرکردووه که ته‌نها که‌سێـک بوو به هه‌ڵهاتویی مابووه‌وه له‌وانه‌ی بۆ به‌رده‌م دادگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ تاوانه‌کانی جه‌نگ داواکرابوون.
سه‌رۆکی سـڕبی بۆریس تادیچ پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا هادزیچ به‌یانی چوارشه‌ممه به کاتی خۆجێی له ناوچه‌ی شـاخاوی فرووسکه گۆرا ده‌سـتگیرکراوه.
گۆران هادزیچیان که سه‌رکرده‌ی یاخیبووه سڕبه‌کانی کرواتیا بوو له ده‌می شه‌ڕه‌کانی سـاڵانی نه‌وده‌کانی وڵاته‌که، پاش سـاڵی 2004 هه‌ڵهات دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی تاوانبارکرا به ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی جه‌نگ و هه‌روه‌ها تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی. ئه‌و تاوانبارکراوه به ده‌رکردنی فه‌رمانی کوشـتنی سه‌دان که‌سی خه‌ڵـکانی نا سڕبی له کرواتیا و ده‌ربه‌ده‌رکردنی هه‌زاران که‌سی دیکه لێـیان.
به‌ڕێز تادیچ گوتی به‌م ده‌سـتگیرکردنه کۆتایی به سه‌رده‌مێـکی زۆر دژواری سڕبه‌کان هات له مه‌سه‌له‌ی هاوکاریـیان له‌گه‌ڵ دادگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تایبه‌ت به تاوانه‌کانی جه‌نگ. ده‌سـتگیرکردنی هادزیچ دوایـین داوای دادگای لاهای بوو له پاش ده‌سـتگیرکردنی سه‌رۆکی ئه‌وسـای له‌شـکری سڕبه‌کان ڕاتکۆ ملادیچ له مانگی پـێنجدا.
یه‌کێـتی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و به گه‌رمی پـێشـوازی له‌و کاره ده‌کات و به هه‌نگاوێـکی گرنگی دانا له هه‌وڵی سـڕبیا بۆ به ئه‌ندامبوونی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.