Accessibility links

سەدان لە کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر سکاڵا لە دژی سعودیە تۆماردەکەن


سەدان لە کەسوکاری ئەوانەی لە هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 بوونە قوربانی، سکاڵای یاساییان لە دژی عەرەبستانی سعودیە تۆمارکرد و چوونە پاڵ زۆرێک لەوانەی هەوڵیان دا ئەو وڵاتە پاشایەتیە بەرپرسیار بکرێت لەو هێرشانەی بوونە مایەی گیان لەدەستدانی نزیکەی 3 هەزار کەس.

سکاڵاکان ڕۆژی دووشەممە لە دادگای فیدراڵی لە مانهاتنی نیویۆرک تۆمارکران بە هاوشێوەی سکاڵاکان ئەم دواییانە کە سوودیان وەرگرتووە لە بڕیارەکەی ساڵی ڕابردوو کۆنگرێس ئەوەی ڕێگە دەدات بە کەسوکاری قوربانییەکان سکاڵای یاسایی لە دژی عەرەبستانی سعودیە تۆماربکەن.

بە درێژایی 15 ساڵی ڕابردوو هەموو هەوڵەکانی درابوون بە مەبەستی بەرپرسیارکردنی عەرەبستانی سعودیە شکستیان هێنا. 15 لەو 19 کەسەی فڕۆکەکانیان ڕفاند بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان لە نیویۆرک و واشنتن و پەنسلڤانیا خەڵکی سعودیە بوون.

ڕاپۆرتی لیژنەی 11/9 هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیەوە بیسەلمێنێت حکومەتی سعودیە وەک دامەزراوەیەک یان کاربەدەستانی سعودی کۆمەکی هێرشبەرەکانیان کردبێت. بەڵام لیژنەکە وتی شیانی هەیە ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی حکومەتی عەرەبستانی سعودیە کۆمەک و یارمەتیان دەدات ئەوان ئەو کارەیان کردبێت.

پارێزەرانی عەرەبستانی سعودیە هێشتا هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG