Accessibility links

خه‌ڵکی سه‌رتانسه‌ری جیهان یادی 11 ی سێپته‌مبه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌

Người dân chuẩn bị bỏ phiếu bên trong một điểm bầu cử ngay sau nửa đêm bắt đầu ngày 6 tháng 11, 2012 ở Dixville Notch, bang New Hampshire. Đây là lượt bỏ phiếu sớm nhất diễn ra trong cuộc bầu cử Tổng thống Mỹ 2012.

خه‌ڵکی سه‌رتانسه‌ری جیهان به‌ خه‌مباریه‌وه‌ یادی 10هه‌مین ساڵیادی هێرشه‌ تێرۆریستیه‌کانی11 ی سـێپته‌مبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌ ئاکام له‌ ڕۆژێکدا 3000 که‌س کوژران.

ڕێبه‌ران و خه‌ڵکی جیهان یادی ئه‌م هێرشه‌ تۆقێنه‌ره‌یان کرده‌وه‌ که‌ له‌ ئاکام هاووڵاتی 90 وڵاتی جیهان کوژران.

له‌ ئیتالیا، پاپ به‌نه‌دیکت دوعای بۆ قوربانیه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان کرد. ئه‌و داوای له‌ خه‌ڵک کرد،"ره‌تی توندوتیژی بده‌نه‌وه‌" وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر جیاوازیه‌کانیان، و له‌بری ئه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماکانی به‌رپرسیارێتی، داد و ئاشتی کاربکه‌ن.

هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانستان له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا، یادی قوربانیه‌کانی 11سێپته‌مبه‌ریان کرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها حکومه‌تی پاکستان ڕایگه‌یاند وه‌ به‌شه‌کانی تری جیهان به‌شداره‌ له‌ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 گیانیان له‌ ده‌ستدا و قوربانیانی تری تێرۆریزم له‌ جیهان دوابه‌دوای ئه‌م هێرشانه‌.

XS
SM
MD
LG