سه‌باره‌ت به ئه‌و نامه‌یه‌ی که 47 سناتۆری پارتی کۆمار له ئه‌مه‌ریکا بۆ ئێرانیان نووسیوه کارناسان ده‌ڵێن ئه‌وه له سه‌ر وتوویژه‌کان و به کرده‌وه له سه‌ر یه‌کیه‌تی شه‌ش وڵاتی وتووێژکار له گه‌ڵ ئێران و به‌رده‌وامی و به‌هیزی گه‌مارۆکانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر رژیم کارتێکردنی ده‌بێت.
جه‌یمز بۆیز نووسه‌ری کتێبێکی نۆی له سه‌ر ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کڵینتن له کالێجی شای له‌نده‌ن ده‌ڵێت:
"ئه‌و نامه‌یه ئاوه‌که زۆر قۆڕاو ده‌کات. و بۆ ئێرانێی به گرفت تر ده‌کات که تێبگه‌ن ئه‌وان له گه‌ڵ نێوبژیکاریكی درووست مامه‌ڵه ده‌که‌ن.
وته‌ی خامنه‌یی هێنراوه‌ته‌وه که تاوانی "فێڵ و ته‌ڵه‌که" ده‌خاته سه‌ر ئه‌مه‌ریکا،" و ده‌ڵێت که هه‌ر کات ڕێکه‌وتنێک نزیکه "ڕاوێژی لایه‌نه‌ی دیکه، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکی کان، توندتر و سه‌خت تر ده‌بێت.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسی وتووێژه‌کانی ناو‌کی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، کوتی نیگه‌ران نیه چونکه نامه‌که "هیچ بایخێکی قانوونی نیه و زۆرتر وه‌ک پێلانێكی پڕۆپاگه‌ندا ده‌چێت." و ناوبراو کوتیشی که قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی به کارێکی پێویستی ده‌زانێت که سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا پێبه‌ندی هه‌ر ڕێکه‌وتنێک ده‌بێت که سه‌رۆک ئۆباما پێکی دێنێت.
دانا ستووستر له توری ئاسایشی سه‌رانسه‌ری له واشنگتن ده‌ڵێت، "وتووێژه‌کان که له پله‌ی ڕێبه‌رایه‌تی دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌وه وێناچێت که کارتێکردنێکی زۆری هه‌بێت و "ئه‌گه‌ر هه‌یبێت ڕه‌نگ بێت هانی لایه‌نی کۆنه پاریز له ئێران بدات له به‌رهه‌ڵستی ڕێکه‌وتنه‌که چالاک‌تر بن."
و هه‌روه‌ها هۆ هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی سناتۆره‌کان بۆی هه‌یه گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێک سه‌خت بکات.
تیمی وتووێژی دیاری کراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ وتووێژه‌کانی ئێران ولاتانی به به‌رژه‌وه‌ندی جۆراوجۆر لێک کۆده‌کاته‌وه. ئه‌و تیمه ئه‌مه‌ریکا و هێندێک هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئوڕووپایی، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام تیمه‌که ڕووسیاشی تێدایه، که له به‌ر تێکه‌ڵاوی له یوکڕاینه له ژێر گه‌مارۆکانی ئابووری ڕۆژئاوادایه و هه‌روه‌ها چین که، زۆر دووره و ڕێبازه‌کانی سه‌ره‌کی ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه.
هه‌تا ئێستا ئه‌و تیمه له وتووێژه‌کان دا یه‌کگرتوو بوونه که وه‌ک به‌ڕێز بۆیز باسی ده‌کات "یه‌کێک له هه‌ره خاڵی به‌رچاو له ته‌واوی پڕوسه‌که دایه."
و له ده‌مێکدا به‌ڕیز بۆیز چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێرای تیمه‌که ناکات، به‌ڵام هوشداری ده‌دات "نامه‌که ڕه‌نگ بێت وا‌بکات وڵاتانی ناسراوه به 1+5 کۆببنه‌وه و سه‌رنجیان هه‌بێت، و ڕه‌نگ بێت بۆیان پرسیار بێت داخوا ده‌توانن به ڕێکه‌وتنێک بگه‌ن و ڕایبگرن."
کارناسان نیگه‌رانن که به بێ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی گشتی هه‌تا کوتایی مۆڵه‌تی ئاخری مانگی مارس، و ڕێکه‌وتنێکی ته‌واو هه‌تا مانگی شه‌شی زاینی، ولاتانی ده‌وری جیهان باوه‌ڕیان به ڕه‌وتی وتووێژ نه‌مێنێت. بۆی هه‌یه گه‌مارۆکان له ناوبچن، له خراپترین دۆخی خۆی دا، ئێران ئه‌و ڕێکه‌وتنه کاتی یه‌ی ساڵێک له مه‌و پێش پێی گه‌یشتن هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه، پشکێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵات وه‌ده‌ربنێت و به‌ره‌و سازکردنی بۆمبێکی ناو‌کی بچێته پێش.
به ئه‌و حاڵه‌ش، له ئاستی کرده‌وه‌دا کۆنگره‌ی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌یه‌کی نزیک دا نه‌خشێکی سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنێک له گه‌ڵ ئێران نیه. کارناسان چاوه‌ڕوانی ناکه‌ن ڕێکه‌وتنه‌که لایه‌نی فه‌رمی هه‌بیت، بۆیه په‌سندی سنێتی ئه‌مه‌ریکای پێویست نیه. و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌نگاوه‌کانی ده‌ستپێک هه‌ر ڕێکه‌وتنێک هه‌ڵبێنێته‌وه، له نێویان دا لابردنی هێندێک گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران.