پارتی کۆماری ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکایان له پارتی دێمۆکرات ئی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براك ئۆباما هێنا ده‌رێ، که ئه‌مه گه‌ۆره‌ترین گۆڕانی ده‌ستهه‌ڵات له پارتێك بۆ پارتێکی تر بووه له‌ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵان.
ڕێبه‌ری که‌مینه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جان بۆیهنه‌ر که چاوه‌رێ ده‌کرێت ببێت به سه‌رۆکی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ گوتی کۆماریه‌کان' حکومه‌تێکی بچوکتر، که‌م خه‌رجتر و به‌رپرسیارتر' له واشنتن ده‌خوڵقێنیت.
ئه‌و گوتی کۆماریه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران''به‌هۆی ئه‌م متمانه‌یه ی له لایه‌ن خه‌ڵك پێیان دراوه زۆرخۆشحاڵه‌ن." ئه‌و به‌ڵێنی دا گوێ له ئه‌مه‌ریکایه‌کان ڕابگره‌ن و سه‌ره‌نج بده‌نه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی لای ئه‌وان گره‌نگن.
پاڵێوراوانی کۆماری به‌لانی که‌م 60 کورسیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سێ شه‌ممه برده‌وه، زۆر زیاتر له‌و 39 کورسیه‌ی پێویستبو بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بگرنه‌ده‌ست.