ئوستانداری دیاله عهبدول ناسر ئهلمەھدی لە سەردانەكهیدا بو شاری خانەقین لە كاتی گەڕانەوەیدا لە سلێمانی بەرەو بەعقوبە لەگەڵ فەرمانڕهوا و سەرۆكی ئەنجومەنی شاری خانەقین كۆبووەوە. لە ھەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ سەمیر موحەمەد نور سەرۆكی ئەجومەنی شارەوانی خانەقین بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دهڵێت لە دانیشتنەكەماندا باس لە پێداویستیەكانی شاری خانەقین كرا و پشتگوێخستنی لە لایەن حكومەتی ناوەندی و ھەروەھا دابینكردنی ئەلیکتریك لە ریگای گازی سروشتیەوە لە خانەقین بو سەرانسەری دیاله و چاكردنەوەی پاڵاوتەی نەوتی ئەڵوەن، لەبەر ئەوەی خانەقین پـوتانسیالێكی ئابوری زۆری ھەیە و لەسەر دەریایەكی نەوتدا دانیشتووە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی گفتوگۆكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 5:37 خولهكه.