Accessibility links

سه‌ڵاح مه‌جیدپوور ده‌ڵێت مه‌رگی ئوسامه‌ بن لادن کۆتایی قۆناغێکه‌

  • Haider Karim

سه‌ڵاح مه‌جیدپوور ده‌ڵێت مه‌رگی ئوسامه‌ بن لادن کۆتایی قۆناغێکه‌

سه‌ڵاح مه‌جیدپوور ده‌ڵێت مه‌رگی ئوسامه‌ بن لادن کۆتایی قۆناغێکه‌

سه‌ڵاح مه‌جیدپوور له‌ باره‌ی کۆشتنی ئوسامه‌ بن لادن ده‌ڵێت مه‌رگی ئوسامه بن لادن له‌و ده‌وره‌ی به‌ تایبه‌تی که‌ ئێستا ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین وه‌کو کۆتایی ده‌ورانێکه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌کی که‌ ئه‌لقاعیده‌ ده‌ستی پێکردبوو له‌ 11 ی سه‌پته‌مبه‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌تی که‌ له ‌جیهاندا خۆی نیشاندا و ئه‌و دوو بورجه‌ی له‌ نیویۆرک له‌ ناوبرد. ده‌رئه‌نجامی کاره‌کانی ئوسامه‌ بن لادن بوو به‌ گۆرنێکی زۆرێش به‌ تایبه‌تی که‌ کا‌ریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌بوو له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، شه‌ڕی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌رپابوو و له‌ کۆتایـیدا پڕۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست گرێ و گۆڵی وای تێکه‌وت که‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌بوو که‌ هێزی جیهانی تێدا به‌شدار بکه‌ن وه‌ شه‌ڕی گه‌وره‌ به‌رپابن.

سه‌ڵاح مه‌جیدپوور شاره‌زای سیاسی له‌ هۆڵه‌ندا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به‌ کرداره‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناو پاکستان که‌ تێدا ئوسامه‌ بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده کوژرا، گوتیشی مه‌رگی ئوسامه‌ بن لادن ده‌توانین وه‌کو کۆتایی قۆناغێک ته‌ماشای بکه‌ین که‌ که‌سێکی ئاوا توانی له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی ڕابردوودا مۆری خۆی له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جیهانی بدات به‌ تایبه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر زۆر نه‌رێنی. وه‌ مه‌رگی ئه‌و نیشانده‌ری کۆتایی ئه‌و قۆناغه‌یه‌. وه‌ پێموایه‌ مه‌سه‌له‌ی توندڕه‌وێتی و مه‌سه‌له‌ی ڕادیکالیزمی فکری جا له‌ هه‌ر بوارێکیدا ته‌ماشای بکه‌ین چ له‌ لایه‌ن ئایدیۆلۆژێکه‌وه‌ که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌بێت وه‌ چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش، دیاره‌ ئه‌وانه‌ هه‌ر وه‌ک خۆیان ده‌مێنن. به‌ڵام که‌سێکی وه‌ک ئوسامه‌ بن لادن به‌مه‌رگی وی پایانی ده‌وره‌یه‌کی ئه‌و هه‌ڵس و که‌وتو و کردارانه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:14 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG