پاش نائارامیه‌کانی ساڵی ڕابردوو له شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، به تایبه‌تی له جه‌له‌ولا(قه‌ره‌غان) و سه‌عدیه (قزره‌بات) دانیشتوانی ناوچه‌که به هیوا بوون ئارامی له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا سه‌قامگیر ببێته‌وه، به‌ڵام جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیان ده‌ڵێت دیاره ئه‌و هێزانه‌ی که له سنوری جه‌له‌ولا و سه‌عدیه جێگر بوون بۆ پاراستنی مه‌ردوم و سه‌رو سامان و ژیانیان وه‌ها نه‌بوو، به‌ڵکو بوونه به‌شێک له‌و ترس و توقاندنه‌ی که له ناوچه‌که‌دا هه‌یه و کار ئاسانی ده‌که‌ن بۆ ده‌سته و تاقم و گروپه تیروریستیه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان له ناو شاره‌کاندا، که ئامانجیان ناوچه کورد نشینه‌کانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.