سه‌فه‌ر ئه‌زیزی ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران‌دا خوازیاری ڕیفۆرمێکی قووڵ له سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قێ و ده‌ستوری ئێران‌دا نه‌بوون.
به‌ڕێز ئه‌زیزی که مامۆستای ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی و زانسته سیاسیه‌کانه له کۆلیژی هارنینگ له دانیمارک ده‌ڵێت پێشده‌چێت ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه له ئێران خه‌ریکی خۆڕێکخستنه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاو تر بێت و خواسته‌کانی خۆشی به‌رفراوان تر کردووه ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ڕه‌نگه هێشتا زوو بێت بگوترێت ئه‌م ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێرانه له بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیموکراسیدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز که میر حوسه‌ین موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن چۆن ده‌توانێت کار له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕه‌زاکانی ناو کۆماری ئیسلامی ئێران بکات ، سه‌فه‌ر ئه‌زیزی ده‌ڵێت به داڕشتنی پلانێکی به‌ربڵاوتر و فراوان کردنی مه‌وداکانی کارکردنی ، بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌توانێت ئه‌و ده‌نگانه له خۆی گرد بکاته‌وه به شێوه‌یه‌ک له سنوره‌کانی تاران بێته ده‌رێ.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:58 خوله‌که.