Accessibility links

جگه‌ره‌ کێشـان و نه‌خۆشی شیزۆفرینیا


جگه‌ره‌ کێشـان و نه‌خۆشی شیزۆفرینیا
جگه‌ره‌ کێشـان و نه‌خۆشی شیزۆفرینیا

رێژه‌یه‌کی مه‌زن که‌ له‌ سه‌دا 75 هه‌تا 90 له‌وانه‌ی که‌ نه‌خۆشی شیزۆفرینیایان هه‌یه‌ جگه‌ره‌ ده‌کێشن، ئه‌مه‌ش سێ هێندی رێژه‌ی جگه‌ره‌کێشانه‌ له‌ نێو دانیشتوانی گشتیدا. به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی جگه‌ره‌کێشی دیکه‌دا، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شیزۆفرینیایان هه‌یه‌، زیاتر جگه‌ره‌ ده‌کێشن و قوڵتر دوکه‌ڵه‌که‌ی هه‌ڵده‌مژن.

ئایا هۆکاری ئه‌مه‌ چیـیه‌ ؟ زانایان بڕوایان وایه‌ که‌ نیکۆتینی نێو توتن ره‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی هه‌ندێ له‌ نیشانه‌کانی شیزۆرفینیا که‌مبکاته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌ پـێده‌چێت ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بن که‌ ئایا بۆچی ئه‌وان هێنده‌ حه‌زیان له‌ جگه‌ره‌ کێشانه. هاوکات به‌ کێشانی جگه‌ره نه‌خۆشانی شیزۆرفینیا بێ ئاگایانه‌ خۆیان ده‌رمانی خۆیان ده‌که‌ن.

به‌ڵام مه‌خابن ئه‌م که‌سانه‌ مه‌ترسیـیه‌کانی تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه‌ و دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشک و سی و هه‌روه‌ها مه‌رگی پێشوه‌خت زیاد ده‌که‌ن.‌

بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه‌ ته‌ندروستیانه‌ به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا 60 له‌و‌ که‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ ، ئه‌وا وازهێنان له‌ جگه‌ره‌کێشان کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی ده‌بێت‌.

زانایان هێشتا هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئایا چۆن ره‌نگه‌ په‌یوه‌ندی له‌ نێوان نیکۆتین شیزۆفرینیادا هه‌بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG