Accessibility links

سەنتەرێـک لە ئەبو زەبی دەکرێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەسەر ئنتەرنێت


هەردوو حکومەتی ئەمەریکا و میرنشینە یەکگرتووەکان عەرەب پـێـکەوە ناوەندێـکیان دامەزراندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیروباوەڕ و پرۆپاگەندەکانی داعش لەسەر ئنتەرنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بارەگای سەنتەری سەواب Sawab یان "الصواب" کرایەوە بە ئامادەبوونی ڕیچارد ستێنگڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری دیپـلۆماسی و پەیوەندیـیە گشـتیـیەکان.

لە ئێسـتادا لە ڕێگەی تویتەر و یوتیوبەوە دەسـتی بە کارەکانی کردووە و چاوەڕوان‌دەکرێت لەم نزیکانە ماڵپەڕ و فەیسبوکیش بکاتەوە.

ئامانجی سەنتەرەکە ڕەتکردنەوەی بیروباوەڕی توندڕەوی و داعشیـیە بە پلەی یەکەم، پاشان بڵاوکردنەوەی بۆچوون و تێڕوانینی میانڕەوی و گیانی لێبوردەیی‌یە.

لینکی تویتەری سەنتەرەکە

https://twitter.com/sawabcenter

لینکی یوتیوبی سەنتەرەکە

http://bit.ly/1G6OZhN

لینکی ماڵپەڕەکەی کە لەم نزیکانە دەکرێتەوە

http://www.sawabcenter.org

XS
SM
MD
LG