بەپـێی دوایـین ئاماری کاربەدەسـتانی سعودیـیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی پاڵەپەستۆ و کەوتنە ژێر پـێـوە لە میانەی مەراسیمی حەجدا لە ئەمڕۆ پـێـنجشەممە گیانیان لە دەسـتداوە گەیشتووەتە 717 کەس و 805 کەسی دیکە برینداربوون.
ڕووداوەکە لە جادەی ژمارە 204 ی ناوچەی منای مەککە بووە کە جادەیەکی تەسکە و حاجیـیەکان ویستوویانە پـیایدا تێپەڕبن. نزیکەی 4 هەزار لە کارمەندانی فریاگوزاری و 200 ئەمبوڵانس گەیشـتوونەتە شوێنەکە.
دەڵێن زۆربەی قوربانیـیەکان کەسانی بە تەمەن و ژنن.
لە کاتی ڕووداوەکە بە سەدان هەزار حاجی بەرەو ئەو شوێنە ڕۆیشتوون کە پـێی دەڵێن جومرە ئەلعەقبە ئەلکوبرا و کراوەتە هێمایەک بۆ شەیتان و بەردبارانی دەکەن.