Accessibility links

عەرەبسـتانی سعودیـیە شانەیەکی سەر بە داعش ئاشکرا دەکات

  • VOA News

وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە ڕایگەیاند شانەیەکی داعشی ئاشکراکردووە و لە دوو هەڵمەتی ئاسایشیدا کە لە یەک کاتدا لە ڕیازی پایتەخت و شاری دەمام ئەنجامدران، 2 داعشیان کوشتووە و 3 ی دیکەیان دەسـتگیرکردووە.

وەزارەتەکە ڕۆژی دووشەممە لە بەیانـنامەکەیدا باسی لەوەش کرد یەک لە شوێنەکانی هێزەکانی ئاسایش هەڵیان کوتاوەتە سەری، شوێنی دروسـتکردنی بۆمب بووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەم شانەیەی داعش نەخشەی دانابوو بەم زووانە هێرشی تێرۆرسـتی ئەنجام بدات.

هەروەها ئەندامانی شانەکە پەیوەندیـیان هەبووە بەو خۆکوژەی لە سەرەتای مانگی هەشت خۆی لە مزگەوتی تەواری لە شاری ئەبهای باشوری سعودیـیە تەقاندەوە و بووە مایەی کوژرانی 15 کەس.

وەزارەتەکە گوتیشی یەک لە ئەندامانی شانەکە کە ناوی عەقیل ئەلمتێری بووە و لە شاری ڕیاز لە هەڵمەتەکەی ئاسایشدا کوژرا، کاتی خۆی لە عێراق گەڕاوەتەوە و بۆ ماوەی 3 سـاڵ زیندانی کرابوو و پاشان بە قاچاغی چووە بۆ یەمەن و جارێکی دیکە بۆ سعودییە گەڕاوەتەوە.

یەک لە دەسـتگیرکراوەکانیش هەڕەشەی کوشتنی لە دایک و باوکی کردبوو و باوکی دەزگا ئاسایشیـیەکانی لێ ئاگادارکردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG