ڕۆژنامه‌کانی عه‌ره‌بسـتانی سعودی ده‌ڵێن ئه‌و کوڕه گه‌نجه‌ی تاوانبارکراوه به‌وه‌ی له ئاین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ مالیزیا هه‌ڵاتبوو، شه‌وی یه‌کشه‌ممه له ده‌می گه‌یشـتنی بۆ ڕیازی پایته‌خت ده‌سـتگیرکراوه.
حه‌مزه که‌شغه‌ری ته‌مه‌ن 23 سـاڵ که بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لبیلاد بنکه له جه‌دده بابه‌تی ده‌نووسی، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هه‌رایه‌کی نایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له تیوته‌ره‌که‌ی چه‌ند ڕاوبۆچوونێـکی خۆی له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د نووسیبوو ، وه‌ک ده‌ڵێن سووکایه‌تی به ئیسلامیان تیادا بووه.
نووسینه‌کانی حه‌مزه له تویته‌ر، ده‌یان هه‌زار وه‌ڵامدانه‌وه توڕه‌ئامێز لێـکه‌وتۆته‌وه و له هه‌ندێـکیان داوای سـزای مه‌رگیان بۆ ده‌کرد.
حه‌مزه پاش ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که له‌سه‌ری گه‌وره بوو تویته‌ره‌که‌ی خۆی سڕیـیه‌وه و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ره‌و مالیزیا هه‌ڵات.
لیژنه‌یه‌ک له گه‌وره پـیاوانی ئاینی سعودیـیه که له لایه‌ن شـا عه‌بدوڵڵاوه دانراوه، ڕایگه‌یاند حه‌مزه کافره و له ئاین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌بێت دادگایی‌بکرێت. به‌پـێی یاسای سعودیـیه حوکمی ئه‌و تاوانه مه‌رگه.