شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که ته‌له‌فۆنی موبایلی بلاک بێری دروست ده‌کات که‌وتونه‌ته تاقیکردنه‌وه‌ی پلانێک که ڕێگا به حکومه‌ت ده‌دات چاودێری ئه‌و کورته‌نامانه‌ی به‌و ته‌له‌فۆنانه ده‌نێردرێن یان وه‌رده‌گیرێن بکات.
ڕێکخه‌ری کاروباری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی عه‌ره‌بستانی سعودییه ده‌ڵێت ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه به‌شێکه له‌و پرۆسه 48 کاتژمێرییه‌ی دانراوه بۆ چاودێری کردن به‌رله‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی کورته‌نامه‌ی بلاک بێری ڕابگه‌ێنرێت. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ودایه دانانی سێرڤه‌ری کۆمپیوته‌ری بلاک بێری له شانشینه‌که له خۆده‌گرێت. به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه بوار ده‌ڕه‌خسێت بۆ حکومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه تا ده‌ستی به هه‌ندێک له زانیارییه‌کانی به کارهێنه‌رانی ئه‌م ته‌له‌فۆنه‌ڕابگات. عه‌ره‌بستانی سعودیه پێشتر ڕایگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی کورته‌نامه ڕاده‌گرێت چونکه کۆمپانیای (Research in Motion)ی که بلاک بێری دروست ده‌کات داوکاری ڕیاضی به جێی نه‌گه‌یاندووه تا کۆدی نهێنی زانیارییه‌کان بزانێت.
شایانی باسه ته‌له‌فۆنی بلاک بێری هێشتاش ڕووبه‌ڕووی شیانی قه‌ده‌غه‌کردن له میرنشینیه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب و هیندستانیش ده‌بێته‌وه.