Accessibility links

عەڕەبستان دەڵیت بە کارهێنانی بۆمبەکانی هێشوویی لە یەمەن ڕادەگرێت


حکومەتی عەڕەبستان گوتوویەتی کە هاوپەیمانی عەڕەبی بە پێشەنگی ڕێاذ کەڵک وەرگرتن لە بۆمبەکانی هێشوویی درووستکراوی بەریتانیا لە یەمەن ڕادەگریت. عەڕەبستان دەڵیت بڕیاری داوە لە مەو بەدوا لە ئەو چەکە کەڵک وەرنەگرێت و ئەو بڕیارەی خۆشی بە حکومەت بەریتانیا ڕاگەیاندووە.

دان پێهێنانی ڕێاذ بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبەکانی هێشوویی لە یەمەن، ڕۆژی دووشەمە و ٢٠ مانگ دوای چوونی عەڕەبستان بۆ شەڕی یەمەن و کوژران و برینداربوونی هەزاران مەدەنی لە ئەو وڵاتە دا ڕوودەدات. نیویۆڕک تایمز دەڵیت کە شەری یەمەن بۆتە هۆی کوژرانی ١٠ هەزار کەس و ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوونە و ئەو وڵاتە هەرە هەژاری جیهانی تووشی دۆخێکی نالەبار کردووە.

بە گوێرەی رۆژنامەی گاردیەن چاپی لەندەن، مایکل فاڵۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا لە پارلمان پشتڕاستی کرد کە هاوپەیمانەتی عەڕەب "ژمارەیەکی سنووردار" لە بۆمبەکانی درووستکراوی بەریتانیای بەردەواتە خوار و پێشوازی لە بڕیاری سعودیا بۆ کەڵک لێوەرنەگرتن لە ئەو بۆمبانە دەکات.

بەریتانیا و ٩٩ وڵاتی دیکە لە ئەو کەسانەن پەیماننامەی نیونەتەوەیی قەدەغەی بەکارهێنانی بۆمبەکانی هێشوویییان واژۆ نەکردووە کە ساڵی ٢٠٠٧ پەسند کرا. ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودی ئەوەیان واژۆ نەکرد.

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی پێشتر لە مانگی مای تاوانی خستە سەر هاوبەندی لەشکری بە ڕێبەری سعودیا کە لە شەڕی یەمەن دا لە ئەو بۆمبانەی ساختی بەریتانیا کەڵکیال لێوەرگیراوە. دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی بەریتانیا خەریکی لێکۆلینەوە لە سەر بە کارهێنانی ئەو بۆمبانە لە لایەن هاوبەندی بە ڕێبەری سعودییە.

XS
SM
MD
LG