Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سعودیە: سەردانەکەی سەرۆک ترامپ پەیوەندییەکان پتەوتر دەکات


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جەبیر وتی سەردانەکەی دانۆڵد ترامپ بۆ سعودیە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە پتەوتر دەکات لە بەرەنگاربوونەوەیان دژی توندڕەویی و پاڵنەرێک دەبێت بۆ گۆڕینەوەی بازرگانی لەنێوانیاندا.

جەبیر وتیشی سەردانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ڕیاز تەواوکردنی ڕێکەوتنە سیاسییەکان و بازرگانییەکانیش دەبێت لەگەڵ سعودییەدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی " سەردانەکەی سەرۆک ترامپ پەیوەندییە بازرگانی و ستراتیژیی و مێژووییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە پتەوتر دەکات."

جەبیر بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی و وتی " سعودیە هاوڕایە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکادا سەبارەت بە ڕۆڵی وڵاتە یەکگرتووەکان لە جیهاندا و ڕۆڵی سەرەکییان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەتایبەتی داعش و قاعیدە."

ئاماژەشی بەوەدا ڕیاز و واشنتن باس لە زۆرێک لەو بابەتانە دەکەن کە فرۆشتنی چەک و هاریکاری دارایی و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەگرێتەوە.

هەروەها وتی ڕیاز پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین و هەروەها هاوڕایە لەگەڵیدا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتە دوژمنانەییەکەی ئێران و پشتیوانیکردنی ئێران لە تیرۆر.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG