Accessibility links

ماتیس : بۆ یارمەتیدانی یەمەن دەبێت دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا نەمێنێت


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناەڕاستدا ڕۆڵێکی تێکدەر دەبینێت بەڵام دەبێت دەسەڵاتەکانی نەمێنێت بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی یەمەن لەکاتێکدا ئەمەریکا بەنیازە پشتیوانی زیاتری هاوپەیمانییە عەرەبییەکە بکات کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات و لە یەمەن شەڕ دەکەن

نزیکەی دەیان هەزار کەس لە یەمەن کوژراون و زیاتر لە سێ ملیۆن کەسی تر بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە لە ئەنجامی شەڕی سێ ساڵەی ناو یەمەن، وە ملیۆنان کەسیش توشی برسێتی بوون.

ماتیس لە ڕیاز دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی سعودیەدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە هەر شوێنێک کە سەیر دەکەیت ئەگەر کێشەی تیا بێت ئەوا ئێرانیشی تیایە."

وتیشی " دەبێت دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا نەهێڵین و گروپێکی چەکداری تر دابمەزرێنین هاوشێوەی حیزبوڵای لوبنانی بەڵام لە کۆتاییدا ئێمە لەسەر ڕێگە ڕاستەکەین."

وتیشی " ئامانجەکە گەیشتنە بە چارەسەرێکی سیاسی لەڕێی گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ناو یەمەن."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG