شا عه‌بدوڵڵای سعودی هه‌وڵ ده‌دات شه‌پـۆلی ئه‌و نائارامیـیه‌ی وا به‌رۆکی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه به دور ڕابگرێت و به به‌های ملیاره‌ها دۆلار بۆ خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی و ده‌رفه‌ته‌کانی کار و هه‌روه‌ها خانووبه‌ره پـێشـکه‌ش به هاوڵاتیانی خۆی ده‌کات و به‌ڵێنی چاکسـازی سیاسیش ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی و له وتارێـکی په‌خشی ته‌له‌فیزۆنیدا شـا عه‌بدوڵڵا سـتایشی هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاتی کرد بۆ هاوکاریکردنیان له ڕاگرتنی ئۆقره و ئارامی وڵات له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی نێو شـانشینی سـعودی.
دوای ئه‌وه‌ی شـای سـعودی وتاره کورته‌که‌ی ته‌واوکرد، پاشـان بێژه‌رانی هه‌واڵ زنجیره‌یه‌ک فه‌رمانی شاهنشـاهیان خوێنده‌وه که مه‌سه‌له‌کانی به‌ڵێنی زیادکردنی موچه و خه‌ڵاتی پاره‌ی له خۆ گرتبوو. هه‌روه‌ها حکومه‌تی سـعودی په‌یمانی پـیاده‌کردنی هه‌ڵمه‌تێـکی دژه گه‌نده‌ڵی دا، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا حکومه‌تی سـعودی ئه‌نجامدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له وڵاتدای قه‌ده‌غه‌کرد، به‌ڵام وێڕای ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه له‌و کاته‌وه چه‌ندان خۆپـیشـاندانی قه‌واره بچووک سـازکراون.