سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆلای سارکۆزی گوتویه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو 'درۆزنه.'
ساکۆزی ئه‌م تێبینیه‌ی دابوو له کاتی گفتوگۆی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما له کاتی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمه‌ڵی 20 که هه‌فته‌ی ڕابردوو له شارۆچکه‌ی کانی فه‌ره‌نسا به‌ڕیوه‌چوو.
له کاتی گفتوگۆی نێوانیان، سارکۆزی و ئۆباما نه‌یان زانیبو که مایکرۆفۆنه‌که‌یان کراوه‌بووه و ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وان له دوره‌وه گوێیان لێگرتبوون.
ساکۆزی به ئۆبامای گوتبوو،" چیتر ته‌حه‌مولم نه‌ماوه، ئه‌و درۆزنه."
ئۆباما له وه‌ڵامدا گوتبوی،" تۆ له‌ده‌ستی بێزار بویه،( ئه‌دی بۆ من چی ده‌ڵێت) ده‌بێت ڕۆژانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکه‌م."
له سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵی بچوکی ڕۆژنامه‌وانان که گوێـیان له تێبینیه‌کانی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک ببوو، هیچیان لێ بڵاو نه‌کرد‌بۆ‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایبه‌تی بوو، نه‌ک بۆ بڵاوکردنه‌وه. به‌ڵام پاشان له‌لایه‌ن ماڵپه‌ره‌کانی فه‌ره‌نساوه بڵاوکراوه.
ئۆفیسی نه‌تانیاهو هه‌تا ئێستا هیچ تێبینی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.