به پێ هه‌ندێ له لایه‌نه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، جمهور ئوزگویج ئه‌یوب ناسراو به وڵات و نیهات تونجه‌ر که به دیار کاتور ناسراوه هه‌ر کام به هۆی په‌ێوه‌ندیان به پارتی کرێکارانی کوردستان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه 13 و 5 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ر دراوه.
هه‌ردو ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه له زیندانی ته‌بریز ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کردووه .
سه‌عید سه‌نندجی ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سێ رۆژ له‌مه‌و پێش زانرا که ئه‌و دوو زیندانیه سیاسیه کورده له گرتوخانه‌ی ته‌برێز به مه‌به‌ستی نیشاندانی بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به سۆکایه‌تی و گوشاری به‌رپرسانی زیندان مانیان له خواردن گرتوه، سه‌نندجی ده‌شڵێت ئه‌وان دوو له ژماره‌ی نۆ(9) له کوردانی سوریا و تورکیادان که له زیندانه‌کانی ئێران‌دا به‌ند کراوون و تا ئێستاش به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگاش به خانه‌واده‌کانیان نه‌دراوه بۆ سه‌ردانیان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:54 خوله‌كه