گومانی تێدا نییه تاوانی ژینوساێدی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا بوو، به‌ڵام که‌سانێک گومانیان هه‌یه که ئه‌و شه‌ڕه به مه‌به‌سته‌وه گوازرایه‌وه کوردستان و ئه‌و تاوانه‌ی لێکه‌وته‌وه.
سه‌عید سه‌نندجی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵی من له‌و گۆمانه‌م شه‌ری ئێران و عێراق به مه‌به‌ست گۆزراوه بۆ کوردستان له هه‌ردو جاردا چ له ساڵی 1974 وه یاخود ئه‌م شه‌ره‌ی دوایی که به بۆمبارانی هه‌ڵبجه کۆتایی پێ هات. سه‌نندجی ده‌شڵێت من له‌و بڕوایه‌دام ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌وڵه‌تی عێراق دوای ماوه‌یه‌ک شه‌ر له باشۆری ئێران وه یاخود باشۆری عێراق له‌و ناوچانه‌ی که نه‌وتیان تێدا هه‌یه ده‌ستیان کرد به جۆرێک شه‌ره‌که بکێشن بۆ کوردستان وه هه‌ر وه‌هاش ئه‌و شه‌ڕه‌یان کێشا بۆ کوردستان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:48 خوله‌که