له دواترین ڕاگه‌یاندنی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه که ته‌نها نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستای عێراق کاندیدی لیسته‌که‌یه بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتوی عێراق.
هاوکات لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاویش سوربوونی خۆی دووپات کردۆته‌وه له‌وه‌ی که مافی پێکهێنانی حکومه‌ت ته‌نها بۆ ئه‌لعێراقیه‌یه.
سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحدا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه که ئه‌مڕۆ له وڵاته‌که‌دا هه‌ر لایه‌نه به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ن و لایه‌نکاریدا ده‌گه‌ڕێت به‌بێ بیرکردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته‌که.
به‌ڕێز ئه‌تروشی ده‌شڵێت پێی وانییه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستای عێراقدا لایه‌نی ده‌ره‌کی بتوانێت کێشه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:06 خوله‌كه.