له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی دوا واده بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، باس و خواس هاتۆته ئاراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن چۆن ده‌بێت.
باڵیۆزی عێراق بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، که واده‌ی پۆسته‌که‌ی له ته‌واو بووندایه ده‌ڵێت به گشتی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له هۆکاره ناوخۆییه‌کانی وڵاته‌که‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، بۆ نمونه له پاش هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر ڕه‌وشیکی سیاسی نوێ هاته ئاراوه و ڕوخاندنی ڕژێمی عێراق له به‌ره‌نجامی پێویستی به گۆڕانکاری بووه وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و ڕه‌وشه نوێیه‌ی له‌و کاته‌دا هاته ئاراوه.
سه‌میر ئه‌لسومه‌یدعی ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکارێکی کاریگه‌ره و بوونی هه‌یه و له دانانی سیاسه‌ته‌کانیشدا به هێند وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و هۆکاره نییه که هه‌ر به ته‌نها کاریگه‌ری هه‌بێت له بڕیاره‌کان و له دیاری کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و عێراقدا.
به‌ڕێز سومه‌یدعی ماوه‌ی پێنج ساڵ و نیوه وه‌ک باڵیۆزی عێراق له ئه‌مریکا کاری کردووه و ئێستاش حکومه‌تی عێراقی (جابر حه‌بیب جابر) ی ده‌ستنیشان کردووه بۆ ئه‌م پۆسته و وا بڕیاره له مانگی ئاینده‌دا ده‌ست به‌کاربێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌میر ئه‌لسومه‌یدعی باڵیۆزی عێراق بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کردویه‌تی، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:23 خوله‌که.