وا بڕیاره شاندێکی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بچێت به‌ره‌و به‌غدا و وتووێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌و بڕوایه‌دایه جۆراو جۆری کێشه‌کان له وڵاته‌که‌دا وایکردووه چاره‌سه‌رکردنه‌کانیشیان له که‌ناڵی جیاوازه‌وه بێت، هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌رکردنی به‌شێکی به‌رچاوی گرفته‌کان له‌لای حکومه‌تی عیراقه.
به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر سامان فه‌وزی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:13 خوله‌که.