دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعیه‌کان له‌وه‌ی ڕێکبکه‌ون که کاندیدێکیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ووتوێژه‌کانی شیعه‌کان (ده‌وڵه‌تی یاسا وه هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ) له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێنه‌که‌وتوه‌ته.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سامان ده‌شڵێت ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌یه‌ی شیعه‌کان که له ئێستادا باسی لێوه ده‌کرێت مه‌رج نییه وا دابنرێت ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌واوی ناکۆکیه‌کانی نێوانیانه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 9:27 خوله‌که.