هونه‌رمه‌ندی ئێرانی موحسین نامجو له نامه‌یه‌کدا که بۆ ده‌رهێنه‌ری ئێرانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی ناردووه باس له تێکشکانی ته‌لیسمی سینه‌مای ئێران ده‌کات که گوندێکی گه‌وره‌یه و پڕ له که‌سانی هه‌ژار و شاعره که به زمانی کوردی وه یاخود(لهجه) زاراوه دوورکه‌وتوه‌کان باس ده‌کات و ذه‌ڕه‌یه‌ک له ناکۆکی مرۆڤی مۆدێرن نیشان نادات، که هه‌رایه‌ک له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه له‌سه‌ر فه‌ێس بووک دروستکراوه و قسه‌کانی به ناڕه‌وا ده‌زانن به رامبه‌ر به کورد و سۆکایه‌تی کردن به زمانی کوردی.
ڕۆژنامه‌وان سامان ره‌سوڵپور له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من پێم وایه ئه‌و قسانه‌ی ئاغای نامجو که په‌ێوه‌ندی به زمانی کوردیه‌وه هه‌یه یه‌ک ڕۆژ دوای ڕۆژی جیهانی زمانی داێکی دا هاتوه، زۆر سه‌ێره وناتوانم و نازانم له مێشکی ئاغای نامجودا چی ده‌گوزه‌رێ ئایا ئامانجی ئه‌وه بوه سۆکایه‌تی به کورد بکات یان نه، به‌ڵام بگره ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ له رووی ئه‌و نووسینه‌ی له‌سه‌ر سایته‌که‌ی بڵاو بوه‌ته‌وه به‌و جۆره چاوی لێده‌کرێت کورده‌کان تۆڕه بن و هه‌ر که‌سی لای خۆیه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن. ره‌سوڵپور ده‌شڵێت ده‌بوایه نامجو به شێوه‌یه‌کی ره‌وایانه تر ئه‌و یادداشته‌ی بنوسیبایه وه پێویستی به‌وه نه‌ده‌کرد له کاتێکدا ستایشی فه‌رهادی ده‌کات له‌ولاوه هێڕش بکاته سه‌ر قوبادی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 19:57 خوله‌که