له زۆر سه‌رچاوه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کرێت گوایه له‌شکه‌ری تورکیا له هێڕشه‌کانێدا دژ به پارتی کارگه‌رانی کوردستان چه‌کی کیمیاوی به کار هێناوه، بوختانێکه که تورکیا نکۆڵی لێ ده‌کات.
ڕۆژنامه‌وان سامان ره‌سوڵپور له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا چه‌ند هه‌فته له‌مه‌و پێش ئه‌و ده‌نگ و باسه له لایه‌ن خودی پ.ک.ک وه پشت ڕاستکرابووه‌وه، به‌ڵام هاوکات له ناو خودی تورکیاشدا به تاێبه‌تی له ناو خودی کوردستانی تورکیادا کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی هه‌بوه و چالاکان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤێش له ڕووی ئه و لاشانه‌ی که بینراوون و ده‌گوترێت گریللاکانی پ.ک.ک ن ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که لاشه‌کانیان شێواه‌و له ناو چووه وه ئه‌و شیانه هه‌بوه به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو و ئه‌و ڕه‌وشانه‌ی له شه‌ڕدا قه‌ده‌غه‌یه و له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کان و یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به تاوان پێناسه ده‌کات به کار هێنراوون و که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتون.
. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی13:40خوله‌که.