دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ ئه‌ندامی باڵای لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت بارودۆخی ئێستای عێراق زۆر له‌وه خراپتر و ئاڵۆزتره که بیری لێده‌کرێته‌وه و ئاماژه‌شه به مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره.
دکتۆر موتڵه‌گ که سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی عێراقیشه ده‌شڵێت به‌رپرسێتی ئاکاری و یاسایی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاشه که دیموکراسی له عێراق بپارێزن
و ئه‌گه‌ر دیموکراسی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێی وڵاته‌که نه‌پارێزێت چ مانایه‌ک یان به‌هایه‌ک بۆ دیموکراسی ده‌مێنێته‌وه.
ساڵح موتڵه‌گ که یه‌کێکه له سیاسه‌تمه‌داره‌کانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق ئامژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئێران ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کیه له به‌رده‌م پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ساڵح موتڵه‌گدا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:10 خوله‌كه.