له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و گه‌رم گوڕ بوونی زیاتری مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، ئێستا له‌و وڵاته ئه‌و ده‌نگۆیانه هاتوونه‌ته ئاراوه که ئه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌یه‌ی متمانه‌یه به هاندانی وڵاتانی سوننه ئاینزای ناوچه‌که‌یه.
جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ئاڵۆزی و پشێویه‌کانی ناو عێراق وایکردووه هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی وڵاته‌که داوای ئه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌یه‌ی متمانه‌یه بکه‌ن.
ساڵح موتڵه‌گ ده‌ڵێت زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان گه‌یشتونه‌ته بن به‌ست له‌گه‌ڵ ڕێباز و به‌رنامه‌ی نوری مالیکیدا و ده‌خوازن به‌رنامه‌یه‌کی نوێ له‌لایه‌ن که‌سێکی نوێوه به‌ڕێوه‌ببرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ ، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:58 خوله‌که.