هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانرابوو و سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی له تاران و شاره سه‌ره‌کیه‌کانی تری ئێران‌دا، خۆپێشاندانه‌کان به‌رێوه‌چوون.
سالار پاشایی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له سایته‌کانی باڵی ئۆپۆزسیۆن وه یاخود ئۆپۆزسیۆنی ناو‌ه‌وه‌ی وڵات وه یاخود نه‌یاره‌کانی حکومه‌ت فیلته‌رکراوه، به‌ڵام به پێی دواترین ده‌نگ‌وباس که له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون وه‌کو فه‌یس بوک و توێته‌ر یان تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ندین هه‌زار که‌س له شاری تاران و شیراز و هه‌روه‌ها له شاری ئه‌سفه‌هان ڕژاونه‌ته سه‌ر خیابانه‌کان و هه‌تا ئێستاش له شاری تاران له شه‌قامه‌کانی ئینقلاب و گۆڕه‌پانی فیردۆسی و ئیمام حوسه‌ین و به‌ره‌و ئازادی هه‌ر به‌رده‌وامه. پاشایی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت خۆپیشاندانه‌کان له هه‌ندێک شوێن ئارام بوونه و له هه‌ندێ شوێنی تریش دروشمه‌کان توندتر بوونه و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی پۆلیس و خۆپیشانده‌راندا روویداوه و که‌سانێک بریندار بوونه و که‌سانێکی تریش ده‌ستگیرکراون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:54 خوله‌که.