شاندێک له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی عێراقیه‌وه به مه‌به‌ستی سه‌ردانی ناوچه سنوریه‌کان و ئاگادار بون له بار‌و دۆخی ئه‌و ناوچانه سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستان کردوون . سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بریار وایه ئێمه سبه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ناوچه‌که ببینین و پاشان بیر‌و رای خۆمان بده‌ێنه لایه‌نه په‌ێوه‌ندیداره‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه به شێوه‌یه‌کی ئاشتی و دیپلوماسیانه وه له‌و باره‌یه‌وه گله‌ییمان له حکومه‌تی ئیتحادی عێراقی هه‌یه که له رووی یاساییه‌وه وه به پێ ده‌ستوری عێراقی به‌رپرسن له ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه.
کاک سالار له باره‌ی وشککردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت ئێمه له په‌ڕله‌مانی کوردستاندا قسه‌ی خۆمان کردووه به‌ڵام له‌وه ئاسته‌دا نه‌بوه فیشارێک دروست بکه‌ێن و ئومێده‌وارین ده‌وڵه‌تی ئێران به ڕیبازه‌کانیدا بچێته‌وه .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:36خوله‌که