خانه‌قین پێش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌عسی عێراق له 70 کاندا ده‌ست بکات به عه‌ره‌ب کردنی له هه‌ره گه‌وره‌ترین فه‌رمانداری وه یاخود(قه‌زا) بو پاش نه‌جه‌ف له سه‌رانسه‌ری عێراق، به‌ڵام سه‌ددام حوسه‌ین و ڕژیمه‌که‌ی له 175 هه‌زار که‌سه‌وه هێنایه 30 هه‌زار که‌س و ده‌یان سالی خانه‌قین به‌ره‌و دواوه برد. پاش رووخانی ڕژێمی سه‌ددام حوسه‌ێن هاوڵاتیانی به ئۆمێد بون خانه‌قین به زوویی بگه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام مه‌خابن پاش 8 ساڵ به‌ره‌و پێشه‌وه چۆنێکی ئه‌وتوی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه و به هۆی هه‌ڵواسراوه‌یی و یه‌کلانه‌بونی چاره‌نوسی له زۆربه‌ی پرۆژه‌کانی گه‌شه‌کردن بێ به‌ش کراوه و زۆر زۆر دوا که‌وتوه.
ڕۆژنامه‌وان و چالاکوان سه‌لام عه‌بدوڵا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خانه‌قین له ڕاستیدا بوه‌ته قوربانی له‌م ناوه‌راسته‌دا، خانه‌قین له سه‌رده‌می ساسانی و یۆنانیه‌کان کاروانسه‌رای بازرگانی بوه نێوان ئه‌وروپا و وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات تا هیند و چین ، شارێکی کۆن و کلاسیکیه، خاوه‌ن شوێنێکی جیو ستراتیژیه به هۆی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت، که به ده‌یان چای نه‌وت و گازی تێدایه بێجگه له نه‌وتخانه، هه‌ر وه‌ها پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی هه‌بوه که هه‌مو خانه‌قینیه‌ک شانازی به‌وه‌و ئیزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی و سینه‌ما و شانوه‌کانی ده‌کات ، به‌و شارستانیه سروشتیه که تیا تێپه‌ڕیوه، ئێستا چ له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ند وه چ له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت بۆ بچوککردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:26خوله‌که.