Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: ڕێبه‌رایه‌تی کوردی گوێ له‌ که‌س ناگرن

  • Jani Diylan

سه‌لام عه‌بدوڵا: ڕێبه‌رایه‌تی کوردی گوێ له‌ که‌س ناگرن

سه‌لام عه‌بدوڵا: ڕێبه‌رایه‌تی کوردی گوێ له‌ که‌س ناگرن

پاش ساڵانێک له‌ کوشتن و بڕین و ئه‌نجامدانی کاری تیروریستی له‌ لایه‌ن تیروریستان و تاقمه‌ چه‌کداره‌کانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌کانی سه‌عدیه‌(قزره‌بات) ، جه‌له‌ولا(قه‌ره‌غان) و ده‌ڤه‌ری حه‌مرین‌ که‌ له‌ سه‌ر ئه‌نجام سه‌دان له‌ هاوڵاتیانی کورد کوژراوون و ده‌ربه‌ده‌ر بونه و ئیتر کار به‌وه‌ گه‌یشتوه‌ هاووڵاتیانی ناوچه‌که‌ په‌ناه‌ ببه‌نه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژیانیان وه‌ ئه‌گه‌ نه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌بنه‌ قوربانی وه‌ یاخود ناوچه‌کانیان به‌جێ بهێلن. ده‌نگوی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هێزه‌کانی هه‌رێم کوردستان گه‌یشتونه‌ته‌ ناوجه‌کانی ده‌وروبه‌ر و مه‌ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ باره‌که‌ ئاڵۆزتر ببێته‌وه‌.

سه‌لام عه‌بدوڵا ڕۆژنامه‌وان و به‌رپرسی کۆمیته‌ی له پێناوی ئه‌ڵوه‌ن‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مرۆ هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی کورستان گه‌یشتونه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری شاروچکه‌ی سه‌عدیه‌ و هه‌ر وه‌ها یه‌که‌یه‌کی تاێبه‌تیش له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ناوچه‌که‌ و ئێستا پێشبینی بارگرژیه‌کی به‌د ده‌کرێت له‌ ناوچه‌که‌دا‌ هه‌رچه‌ند لایه‌نی ئه‌مریکیش که‌وتوه‌ته‌ نێوانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای گفت و گویه‌‌وه ‌چاره‌سه‌ریه‌کی ‌ بۆی بدوزنه‌وه. سه‌لام عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ئێمه‌ بارها به‌ ئامار به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌و کوشتن بڕینانه‌دا ئاگادار کردوینیته‌وه به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ که‌س گوێ بیستمان نه‌بوه‌.‌‌

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:24خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG