38 ساڵ له‌مه‌و پێش ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ێن له‌ێلا قاسم و چوار له هاوریه‌کانی له سێداره‌دان وه ڕژێمی ئێران دوو ساڵ له‌مه‌و پێش شیرین عه‌له‌م هولو چوار له هاوریه‌کانی له لایه‌ن ڕژێمی ئێران له سێداره دران. ئه‌مرۆ 13/5 له شاری خانه‌قین شوێنی له داێکبوی له‌ێلا یادی له‌ێلا و شیرین پێکه‌وه وه‌کو سمبوڵێک له خۆڕاگری ژنانی کورد به‌رز راده‌گیردرێت.
ڕۆژنامه‌وان سه‌لام عه‌بدوڵا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مرۆ له ناوه‌ندی که‌لتوری خانه‌قین یادی دوو ژنه خه‌باتگێڕ ، دوو قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ێنه‌وه له‌ێلا قاسم و شیرین عه‌له‌م هولو که هه‌ردوکیان له دوو چالاکی جیاواز دژ به ڕژیمی فاشیستی سه‌ددام له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا و شیرین عه‌له‌م هولو له فرۆکه‌خانه‌ی تاران چالاکیان ئه‌نجام دا و هه‌ردوکیان روبه‌رو له سێداره‌دان بوون و هه‌ردوکیان بونه سومبولی خه‌باتی به‌رخۆدانی ژنان له کوردستان و له سه‌ر ئاستی جیهان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:27 خوله‌كه