Accessibility links

پارێزگارى نوێ بۆ پارێزگاى سەڵاحەدین هەڵبژێردرا


دواى دەست لەكاركێشانەوەى رائید جبورى لە پۆستى پارێزگارى سەڵاحەدین ، ئەمڕۆ ئەنجومەنى پارێزگا بە زۆرینەى دەنگ ئەحمەد جبورى وەزیرى پێشووى عێراقى بە پارێزگارى نوێى سەڵاحەدین هەڵبژارد.

حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین ، ئاماژەى بەوەكرد ماوەى زیاتر لە ساڵێكە ململانێ یەكى قوڵ لەنێوان رائید جبورى پارێزگارى دەست لەكاركێشاوە و ئەحمەد جبورى پارێزگارى نوێ‌ و سەرۆكى كوتلەى جەماهیردا هەیە كە خاوەنى زۆرینەى كورسیەكانى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدینن .

ناوبراو وتیشى"دواتر بەهەوڵى سەلیم جبورى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق رائید جبورى و ئەحمەد جبورى رێككەوتن ، كە رائید جبورى پۆستەكەى بۆ ئەحمەد جبورى جێهێشت."

ئەحمەد جبورى پارێزگاى نوێى سەڵاحەدین ، پێشتر خۆى بۆ پەرلەمانى عێَراق كاندید كرد و بووە پەرلەمانتار ، دواتر دەستى لەكارى پەرلەمانى كێشایەوە و وەكو وەزیرى پارێزگاكان لەحكومەتەكەى عەبادیدا دەست بەكاربوو ، پاشان لەچورچێوەى چاكسازیەكەى عەبادید وەزارەتەكەى هەڵوەشێنرایەوە.

حەسەن محەمەد، روونیشیكردەوە لەماوەى 10 مانگى رابردوودا و بەهۆى ململانێى نێوان رائید جبورى و ئەحمەد جبوریەوە ئەنجومەنى پارێزگا و ئیش و كارەكانى حكومەت لە سەڵاحەدین پەكى كەوتبوو، وتى"رائید جبورى وتى ئیش بەم شێوەیە بەرێوە ناروات بۆیە دەستم لەكار كێشیەوە."

كوتلەى جەماهیر كە خاوەنى زۆربەى پۆستەكانى پارێزگاى سەڵاحەدینە ، كوتلەیەكى سەر بە عەرەبى سونە یە و سەرۆكى كوتلەكە ئەحمەد جبورى پارێزگارى نوێ‌ یە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG