وا بۆ زیاتر له مانگێکه هه‌م لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌میش لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له سازدانی کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش باس له دیالۆگێک ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی هاوبه‌شانه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش نه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه کرا و نه ئه‌و دیالۆگه‌ش ده‌ستیپێکرد.
دکتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر ، ده‌مڕاستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان هۆکاره‌که ده‌باته‌وه بۆ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ده‌ڵێت نه پارتی دیموکراتی کوردستان و نه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان نایانه‌وێت دان بنێن به‌و واقیعێکی نوێ که له دوای حه‌ڤده‌ی دووه‌وه هاتۆته ئاراوه له هه‌رێمه‌که‌دا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر بابه‌کر ده‌شڵێت ئه‌و پڕۆژه 22 خاڵیه‌ی که ئۆپزسیۆن بۆ چاکسازیکردن خستویه‌تیه به‌رده‌ست ، ده‌شێت گفت و گۆی له‌سه‌ر بکرێت و ده‌شڵێت ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نییه و با لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش پڕۆژه‌ی خۆی هه‌بێت و گفت و گۆی له‌سه‌ر بکرێت و به‌ڵکو بتوانرێت له کۆی پڕۆژه چاکسازیه‌کان پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش که کۆ ده‌نگیه‌کی نیشتیمانی له‌سه‌ر بێت بێته ئاراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:14 خوله‌که.