Accessibility links

سه‌ڵاح مه‌زن: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ کوردستان خه‌م ساردی نواندووه‌

  • Shayan Pasha

سه‌ڵاح مه‌زن: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ کوردستان خه‌م ساردی نواندووه‌

سه‌ڵاح مه‌زن: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ کوردستان خه‌م ساردی نواندووه‌

رێکخراوی ئاسۆی مه‌ده‌نیه‌ت به ‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان و ناوچه‌که‌ بانگهێشتی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان و رێکخراوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تیـیه‌کانی کردبوو له‌ شاری هه‌ولێر. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌که‌ی ئوپۆزسیۆن له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌ بوون. له‌و دانیشتنه‌ش ڕاپۆرتی لێژنه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی ما‌ڵی کورد خرایه‌ روو که‌ له‌ کۆمه‌ڵێك چالاکوانانی مه‌ده‌نی و رۆشنبیری پێکهاتوون و دوابه‌دوای دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌ی کوردستان ئه‌و ڕاپورته‌یان ئاماده‌ کردبوو. له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌شیاندا هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆکبوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پێنج قۆڵی له‌سه‌ر ئاستێکی باڵاتر.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان شایان پاشا گفتوگۆیه‌کی سازدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح مه‌زن به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری هه‌ولێر. که‌ ئه‌و پـێـیوایه‌ هه‌وڵی رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیـیه‌کان بۆ یه‌کخستنی ماڵی کورد کا‌ریگه‌ری بنه‌ڕه‌تی نابێت.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت‌وگۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 7:30 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG