سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد بڕیاریدا یارمه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران به تا‌یبه‌تی یارمه‌تییه‌کانی سووته‌مه‌نی ببڕێت، ئه‌مه له کاتێکدا دێت که ره‌وشی ئابووری وڵاته‌که له بارێکی خه‌راپدایه. جا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، سه‌عید گوڵشه‌ن چالاکوانی سیاسی له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن که‌وا حکومه‌تی ئیسلامی ئێران له نێوان گێژاوێکی ئابووری نه‌خۆش و لاوازدا ماوه‌ته‌وه و نازانێت خۆی چۆن ده‌رباز بکات.
سه‌عید گوڵشه‌ن ده‌شڵێت له‌به‌ر ناته‌بایی حکومه‌تی له ناو کۆماری ئیسلامی‌دا و نه‌بوونی که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌کی خه‌راپی نێونه‌ته‌وه‌یی ناتوانێت له‌و پرۆژانه‌دا سه‌رکه‌وتووبیت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:01 خوله‌كه.