گومانی تێدا نییه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆک کۆماری عێراق له کوبۆنه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به نوێنه‌رایه‌تی عێراق و حکومه‌ته‌که‌ێدایه ، ئایا وتاره‌که‌ی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراقیه؟ کێ ده‌ستنیشانی ئه‌و شانده‌ی ده‌کات که له‌گه‌ڵدایه؟ به‌و شێوه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق باسی کێشه‌ی فه‌ڵستینیه‌کانی کرد، ئایا شیانی هه‌بو له هه‌مان کاتدا باسی کێشه‌ی کوردیش بکردبایا؟ سه‌رۆک کۆمار گه‌شبینه به ئاێنده‌ی عێراق، به‌ڵام به‌و ئاراسته‌ییه‌ی شته‌کان له عێراق پێش ده‌چن و وه‌کو باس ده‌کرێت "تاکره‌وی سه‌رۆک وه‌زیر مالکی له به‌رێوه‌بردنی کار‌و باره‌کاندا مرۆڤ به چی گه‌شبینه به پێشیلی به‌رده‌وام له یاسا و ده‌ستور"؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ سه‌رۆک کۆماری عێراق مام جه‌لال به نوێنه‌رایه‌تی عێراق له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌شدار بو وه وتارێکی زۆر به پێزی دا ، مام جه‌لال که بێگومان یه‌کێک له ئه‌دازیاره سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراقی تازه‌یه وتاره‌که‌ی باسی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی عێراقی کرد و هه‌ر وه‌ها پابه‌ندی عێراق به په‌ێمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئه‌رکی پته‌وکردنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی ڕێز له یه‌کگرتن و هه‌ر وه‌ها ڕاماڵینی پاشماوه‌ی ڕژیمی عێراق وه ئێمه چاوه‌ڕوانین دراوسیه‌کانمان و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چۆن کۆمه‌کمان بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:15 خوله‌که.